وەزارەتی کارەبا بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵان بۆ ٣٠ ئەمپێر کەمدەکاتەوە

30/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا و پاراستنی محاویلەکان، بڕی ئەمپێری کارەبای پێوەری زیرەک لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر کەمدەکرێتەوە.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری کارەبا و کەمکردنەوەی بچڕانی کارەبا لە وەرزی زستان، بڕیاریانداوە بڕی ئەمپێری کارەبای ماڵان لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم بکەنەوە.

ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەبەست لە کەمکردنەوەی ئەمپیرەکانی کارەبا، کۆنترۆڵکردنی زیاتری کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا و پاراستنی محویلەکان و کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر فیدەرەکانە لە وەرزی زستاندا، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، بۆ ئەوەی پێوەرەکەیان نەکوژێتەوە، ئامێری زیادەی کارەبایی بەکارنەھێنن.