ھەسەدە داوا لە روسیا دەکات رێگە لە ھێرشی زەمینی تورکیا بگرێت

29/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزەکانی سوریای دیموکرات - ھەسەدە داوا لە روسیا دەکات، رێگە لە ھێرشی زەمینی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بگرێت.

ئارام حەنا وتەبێژی ھەسەدە رایگەیاند، داوایان لە روسیا کردووە دەستپێشخەریی بکات بۆ رێککەوتنی ھەسەدە و حکومەتی دیمەشق بۆ پاراستنی خاکی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا.

وتیشی، دیدار و کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ لایەنی روسی ھەیە، کە دیداری گرنگن و تەنھا داوایان لێکردوون کە لە رێگەی پاراستنی سەقامگیرییەوە ھاوکارییان بکەن لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.

ئەو داوایەی ھەسەدە لە روسیا لە کاتێکدایە، کە تورکیا لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگەوە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و ھەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی دەکات.