شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرەپێدان لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە

28/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەڵێت، وڵات ژێرخانێکی بەھێز و پڕ توانای ھەیە، بەڵام بەھۆی کێشە و ناکۆکییەکانەوە تائێستا نەتوانراوە سود لەو توانایانە ببینرێت.

خانمی یەکەمی عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد چاویکەوت بە یوسرا عەلاق بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەرەپێدان لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە دیدارێکدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ھەموو پشتیوانیەکی بۆ یوسرا عەلاق دووپاتکردەوە و داوای لێکرد گرنگی زیاتر بە توانا ناوخۆییەکان بدرێت و ھاندەرێکی باش بن بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەھرە و تواناکانیان بخەنەڕوو. 

خانمی یەکەمی عێراق راشیگەیاند، عێراق ژێرخانێکی بەھێز و پڕ توانای ھەیە بەڵام بەھۆی کێشە و ناکۆکییەکانەوە تائێستا نەتوانراوە سود لەو توانایانە ببینرێت.