جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەردەوامە

28/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لێپرسراوانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هەرێمی كوردستان و ئێران دڵنیایی دەدەن لە بەردەوامی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریی لە دەروازەكە.

لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لە ئێران، محەمەد تاهیر بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، جموجوڵە بازرگانی و گەشتیارییەكان وەك پێشتر ئاساییە و هیچ گۆڕانكارییەك نەكراوە، ئەو دەنگۆیانەشیان رەتكردەوە كە باس لە راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی دەكەن.