رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ھیچ دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران نییە
کوردسات نیوز
رۆژنامەی "ھارتس"ی ئیسرائیلی رایگەیاند، لەئێستادا ھیچ دەرفەتێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران نییە.
رۆژنامەکە لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە، نزیک بوونەوەی ئێران و روسیا لە جەنگی ئۆکراین، دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی زۆر کەمکردووەتەوە، ھەروەھا وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ئامادەییان نەماوە بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە.
بەپێی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ھەماھەنگی ئێران و روسیا لە جەنگی ئۆکراین، وڵاتانی ئەوروپای لە ئێران کردووەتە دوژمن، بەڵام ھێشتا دۆسیەکە بابەتێکی سەرەکییە و لە ئەجێندای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیھاندایە.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، لێپرسراوانی ئیسرائیل ترسیان لە نزیکبوونەوەی ئێران و روسیا ھەیە، کە پێکەوە ھێرش ئەنجامبدەن و پەرە بە توانا سەربازییەکانیان بدەن، لەپێناو بە ئامانجکردنی چەند پێگەیەک لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.
|