شەپۆلێکی تری باران بارین ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
لە سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی تری باران بارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت و لەکاتەکانی ئێوارە باران بارین دەستپێدەکات، سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوی ھەرێم بەشێوەی تاوە باران و بروسکە پاشان نمەباران زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەکان.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، سبەینێ خێرای با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا و مەودای بینین لە نێوان ٦ بۆ ٨ کیلۆمەتر دەبێت.
بۆ رۆژی چوارشەممەش، باران بارین تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
|