ھەسەدە: لە ماوەی دوو رۆژدا سوپای تورکیا ١٦ ناوچەی لە رۆژئاوا بۆردومان کردوە

27/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ھێرشەکانی دوو رۆژی رابردووی بۆ سەر باکور و رۆژھەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە .

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک ھەسەدە ڕایگەیاند، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ماوەی ھەشت رۆژە بەردەوامە، لە دوو رۆژی رابردوودا ناوچەکانی ھەرێمی جزیر و تل تەمر و زرگان و کۆبانێ و گرێ سپی و عەین عیسا و مەنبەج و عەفرین بەبەردەوامی بۆردومان کراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بەھۆی بۆردومانەکانەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ناوەندە خزمەتگوزارییەکان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان گەیشتووە، لە ناوچەی زرگانیش لە ئەنجامی رووبەرووبونەوەی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دوو چەکدار کوژراون و شەشی تریش برینداربوون.