ئەردۆغان وادەی بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی لەلایەن وڵاتەکەیەوە ئاشکرا کرد

27/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی بەرھەمھێنان و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی لەلایەن وڵاتەکەیەوە ئاشکرا دەکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، چەند ساڵێکە زۆر بە وردی کار لەسەر بەرھەمھێنان و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی دەکەن بەناوی بایراکتار کزڵ ئەلما کە لەمانگی ھەشتی رابردووشدا بۆ یەکەم جار نمونەیەکی ئەو فڕۆکەیەیان لە پیشانگەی تەکنۆفیستی تورکی بۆ تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی و ئاسمانی لە شاری سامسون نمایشکرد.

وتیشی، لە کۆتایی ساڵی داھاتوودا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگیی بایراکتار کزڵ ئەلما بە تەواوی بەرھەم دەھێنرێت و دەخرێتە بواری خزمەتی سەربازییەوە کە لە توانای دایە لەسەر کەشتی بچوک و کورتیش بنیشێتەوە و ھەڵفڕێت.