وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رەوتی ئازادی کوردستان کۆبوونەوە

27/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان و رەوتی ئازادی کوردستان کۆبوونەوە و سیاسەتی یەکێتی بۆ رۆژئاوای کوردستان خرایە روو.

 "ئەمین بابەشێخ" لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەفدێکی رەوتی ئازادی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رۆژئاوای کوردستان و یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی نێوان لایەنەسیاسەکانە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەوھەڕەشانەی کە مەترسیان لەسەر ئەو ناوچەیە دروستکردوە خرایە روو.

جەخت لەوەشکرایەوە، یەکێتی ھەمیشە ویستویەتی ھاریکاربێت بۆ ھەر ھەنگاوێکی ئەرێنی کە لەبەرژەوەندی گەلەکەمان بێت لەو بەشەی کوردستان و ھەموو ئومێدێکیان پارێزگاریکردنە لەوقەوارەیەکە بەڕێککەوتن و ھەماھەنگیی لایەن و پێکھاتەکان دێتەدی، ئاماژە بۆ ئەوەشکرا وەک چۆن لەسەرەتای ڕوداوەکانی سوریا و ڕۆژئاوا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕووی مرۆییەوە دەرگای ئاوەڵابوە بۆ ھاریکاریی وبەدەنگەوە ھاتنی ئاوارە و لێقەوماوان، لەم قۆناغەشدا ھەڵوێستیان بەو جۆرەیە و لەگەڵ ئەوەدانین ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەکاربھێنرێت.