١٠٠ دۆلار لە عێراق و ھەرێم بە ١٤٩ ھەزارو ٣٠٠ دینارە

27/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بانکی ناوەندی عێراق خستنەڕووی دۆلار زیاتر دەکات بەھۆی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ ھەزارو ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی ناوەندی عێراق ١٢٤ ملیۆن و ٩٩١ ھەزار دۆلاری خستۆتەڕوو کە ١٠٤ ملیۆنی بە حەواڵە بووە، و ٢٠ ملیۆنیش بە کاش بووە.

بۆ سبەینێ دووشەممە ٢٨ی ١١، بانکی ناوەندی ١٣٩ ملیۆن و ٥٢٤ ھەزار دۆلار دەخاتەروو کە ٩٦ ملیۆنی بەشێوەی حەواڵەو ٤٣ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش دەبێت.