پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چین سەریھەڵداوەتەوە

27/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە چەندین شاری چین دژی کۆت و بەندەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، خۆپیشاندان رێکخرا و توندوتیژی لێکەوتەوە.

لە شارەکانی بەیجینگی پایتەخت و شەنگەھای و چەندین شاری تر، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی سیاسەتەکانی حکومەت بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رێکخرا.

خۆپیشاندەران رایانگەیاند، چەند خۆپیشاندەرێک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە و بەشێکیشیان بە گازی فرمێسکڕێژ ھێرشیان کراوەتە سەر. 

ھاوکات سەدان خوێندکاری زانکۆی "تسینگنوا" لە "بەیجینگ" خۆپیشاندانیان کرد و  لەسەرەتادا تەنھا خوێندکارانی گرتەوە و دواتر کەسانی تریش بەشدارییان کرد و ژمارەیان گەیشتە نزیکەی ٣٠٠ کەس. 

خۆپیشاندانەکان لەکاتێکدایە، پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە چین سەریھەڵداوەتەوە و بە پێی زانیارییەکانی لیژنەی تەندروستی چین، لە رۆژێکدا ٣٥ ھەزار و ١٨٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.