خامنەیی: لە عێراق و سوریا و لوبنان شکستمان بە ئەمریکا ھێناوە

26/11/2022
عەلی خامنەیی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت سیاسەتی وڵاتەکەی لە عێراق و سوریا و لوبنان، شکستی بە ئەمریکا ھێناوە.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی خۆرئاوا بەردەوام دژایەتی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی خۆرئاوای کیشوەری ئاسیا دەکەن بەتایبەتیش ئێران و ویستویانە بەرژەوەندییەکانیان بکەنە ئامان، بەڵام شکستیانھێناوە و لە ھیچ شوێنێک نەیانتوانیووە سیاسەت و بڕیارەکانیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن، چونکە بەتوندی روبەڕوویان بوونەتەوە.

وتیشی، ئێران لە ھەر شوێنێک بووبێت ئەمریکا ھێرشی کردووەتە سەری و بەرژوەندییەکانی کردووەتە ئامانج، بەڵام سیاسەتەکانی ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان، شکستی بە ئەمریکا ھێناوە.