دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان کران
کوردسات نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان کران و ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتەوە.
سوپای ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی ھێزەکانیان لە شاری شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکە کراون و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش چوونەتە شوێنی ھەڵدانی مووشەکەکان و دەستیانگرتووە بەسەر مووشەکێکی تردا و مووشەکەکان ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتۆتەوە.
شەش رۆژە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەناوی چنگ - شمشێر لە باکوری سوریا دەستپێکردوە و لێپرسراوانی ئەمریکاش دەڵێن ھەر لەشکرکێشییەکی نوێی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مەترسی لەسەر سەلامەتی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دروست دەکات.
|