سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکان تۆپبارانی گوندەکانی گرێ سپی و تەلرەفعەت دەکەن

21/06/2021
سوپای تورکیا تۆپباران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان، گوندەکانی گرێ سپی و تەلرەفعەت توپباران دەکەن و شەڕڤانانیش وەڵامیان دەدەنەوە.

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، سوپایی تورکیا و گروپە چەکدارەکان گوندی خربەت بەکر، عەریزە، قزعەلی ، مەبلوجا، سیوان ، کور حەسەن و زەنوبیا تۆپباران کردووەو لەترسی تۆپبارانەکەس گوندنشینان گوندەکانیان چۆڵکردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، شەڕڤانان وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە و ڕادارێکی سوپای تورکیا و ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تێکشاندوە و کوژرا و برینداریش لەنێو گروپە چەکدارەکاندا ھەیە.