سێ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران
سێ کۆمپانیای دەرمان داخران
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی وەزارەت و کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان ، سێ کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر داخران .
ھاوکات لە ھەڵمەت و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لیژنەی چاودێری بازاڕ بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی (٣) سێ کۆمپانیای دەرمان داخران .
لەگەڵ ئەوەشدا ، دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) وەکوھەمیشە ھۆشداری دەدات بە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.
|