ستێرلینگ دڵخۆش نییە لە مانچستەر سیتی

21/06/2021
رەحیم ستێرلینگ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رەحیم ستێرلینگ ئەستێرەی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشکرایکرد کە دڵخۆش نییە بە دورخستنەوەی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی مانچستەر سیتی و دەیەوێت ھەمیشە وەکو یاریزانی سەرەکی یاریی بکات .

سترێلینگ لە سێ ساڵای سەرەتای دەستبەکاربوونی پیپ گواردیۆلا وەکو راھێنەری مان سیتی ھەموو وەرزێک سەروی ٢٠ گۆڵی تۆمار دەکرد ، بەڵام لە  وەرزی چوارەمدا واتا وەرزی رابردوو لە پێکھاتەی سەرەکی دورخرایەوەو بەشداری کەمترین یاریی کرد .


لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پێش کۆتا یاریی ئینگتەرا لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ بەرامبەر چیک , ستێرلینگ وتی کە ھەموو ئەوەی ئەیەوێت ئەوەیە دڵخۆش بێت و تەنیا بە یاریکردنیشی بە شێوەی سەرەکی دڵخۆش دەبێت .


ئەو یاریزانە وتیشی ، کە لەو کاتەوەی منداڵ بووە ھەر کاتێک یاریی نەکردبێت دڵخۆش نەبووە و ھۆکاری ئەوەی ئێستا لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دڵخۆشە ئەوەیە بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی دەکات .
ستێرلینگ لە بەشێکی تری وتەکانیدا داوای لە ھاندەرانی ئینگلتەرا کرد کاردانەوەی خێرایان نەبێت لەبارەی ئەنجامەکانەوەو چاوەڕێ بکەن بزانن چی روودەدات و ئەو کاتە ڕەخنە بگرن .