مۆرینھۆ دەیەوێت رامۆس بگوازێتەوە بۆ رۆما

21/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد کە جۆزێ مۆرینھۆ ڕاھێنەری نوێی یانەی رۆما دەیەوێت سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە بۆ تیپەکەی .

ھەفتەی ڕابردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی رەسمی رایگەیاند  ، کە گرێبەستی رامۆس درێژ ناکەنەوەو ئەو یاریزانەش دەتوانێت بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە ھەر یانەکەوە بکات کە دەیەوێت .
سایتی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی لە ھەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیدارەی رۆما ئامادەیە داواکارییە داراییەکانی رامۆس جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ ئۆڵۆمپیکۆ .


پێشتر ھەردوو یانەی سیڤییا و پاریس سان جێرمان گفتوگۆیان لەگەڵ ڕامۆس کردووەو مووچەی ساڵانەی ١٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش کردووە ، بەڵام تا ئێستا ئەستێرە ئیسپانییەکە خۆی یەکلانەکردووتەوە .
سایتە ئیتاڵییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە رامۆس متمانەیەکی زۆری بە مۆرینھۆ ھەیە و بیر لەوە دەکاتەوە ئۆفەرەکەی رۆما قبوڵ بکات .


رامۆس و مۆرینھۆ پێشتر لە یانەی ریاڵ مەدرید لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ بەیەکەوە کاریان کردووە .