سبەینێ تاقیکردنەوەکانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی دەستپێدەکات

21/06/2021
تاقیکردنەوەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سبەینێ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی دەستپێدەکات و رۆژی ٢٥ی تەموزیش تاقیکردنەوەی١٢ی ئامادەیییە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، تاقیکردنەوەکان بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی دەستپێدەکات و بۆ ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت. ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی رایگەیاندوە، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی، رۆژی ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵ دەستپێدەکات. ھاوکات قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتی نەبونی کارەبای نیشتیمانی بە بەردەوامی کارەبای مۆلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکرێت.