تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی سەر بە بەرواری باڵایان تۆپباران کرد

21/06/2021
تۆپخانەکانی تورکیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تۆپخانەکانی تورکیا گوندێکی سەر بە بەرواری باڵایان تۆپباران کرد و تۆپێک بەر ماڵی ھاووڵاتییەک کەوت، کارەبای ٤ گوندی ناوچەکەش بڕا.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، لەبەردەوامی بۆردومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا، تۆپێک بەر ماڵی ھاوڵاتیەک لە گوندی "قومرێ"ی سەر بە بەرواری باڵا کەوتووە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بەر ماڵەکە کەوتووە. وتیشی، بەھۆی تۆپبارانەکەوە کارەبای گوندەکانی "ئەدنێ و دشیش و ئورە و سەرەڕو" بە تەواوی بڕاوە و تا ئێستا چاکنەکراوەتەوە.