كەسوكاری زیندانیكراوانی بادینان داوا دەكەن كەیسەكە بە سیاسی نەكرێت

21/06/2021
زیندانیكراوانی بادینان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رۆژانی ٥ و ١٢ ی مانگی داھاتوو نۆ دەستگیرکراوی تری بادینان لە دادگای دووی ھەولێر دادگایی دەکرێن، کەسوکاری زیندانیکراوانیش داوا لە فراکسۆنەکانی پەرلەمان دەکەن ئامادەی دانیشتنەکە بن بۆ ئەوەی دادگاییەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت. کەسوکاری زیندانیکراوانی بادینان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوایان لە داواکاری گشتی و سێ سەرکایەتییەکەی ھەرێم کرد دۆسیەکە وەک دۆسیەی پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانە سزادراوەکانی تری بادینان بە سیاسیی نەکرێت.