سەرۆکی حکومەت بە تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکاندا دەکات

11/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی حکومەت بە تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکاندا دەکات.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی ٧٤١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەکانی ئاو و بیر و کارێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی، پارەکەش لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی خەرج دەکرێت. ئەوەش لەکاتێکدا سەرۆکی حکومەت تەنھا بۆ سێ پرۆژەی ھەولێر زیاتر لە ٣٣ ملیار دیناری تەرخانکردووە. ئەوەش دەیسەلمێنێت سەرۆکی حکومەت بە تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکاندا دەکات.