یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق تاوتوێ دەکات

21/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق و ستراتیژییەتی ئەوروپا لەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.

لە کۆبوونەوەکە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە بەشدارن و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ دەکات. 


ئەو کۆبوونەوەیە ھاوکاتە لەگەڵ داواکاری عێراق بۆ کردنە دەرەوەی لە لیستی وڵاتە مەترسیدارەکان لە سپی کردنەوەی پارە، عێراق لە ٢٠١٢ەوە خراوەتە ئەو لیستەوە و لە ساڵی ٢٠١٨دا ھێنرایە دەرەوە، بەڵام لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩ەوە جارێکی تر خرایەوە لیستەکە.


یەکێتی ئەوروپا ئەوەشی راگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیار دۆلار بۆ وەبەرھێنان لە عێراق تەرخان کراوە، بەڵام حزبە سیاسییەکان سودمەند بوون لەو پارەیە و ھیچ پڕۆژەیەک نەکراوە، بەھۆی ئەوەشەوە عێراق خراوەتە لیستی مەترسیدارترین وڵاتان کە پارە سپی دەکەنەوە.