چالاکییەکانی وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا

21/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وێستگەی ئەتۆمی"بوشەھر" لە ئێران بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا و کاریگەری لەسەر بەرھەمھێنانی کارەبا لە وڵاتەکە دروست کردووە.

رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکی نادیار چالاکییەکانی وێستگەی "بوشەھر"ی ئەتۆمی لە باشوری وڵاتەکە وەستاوە.


غەلامەڵی رەخشانی جێگری کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای وڵاتەکەش دەڵێت، داخستنی ئەو وێستگەیە سێ بۆ چوار رۆژ دەخایەنێت و بەرھەمھێنانی کارەبای بە بڕی ھەزار مێگاوات کەمکردووەتەوە و داواشی لە ھاووڵاتیان کرد بەکارھێنانی کارەبا کەمبکەنەوە.


 وێستگەی بوشەھر تاکە وێستگەی ئەتۆمییە کارەبا بەرھەم دەھێنێت و تا ئێستاش ھۆکاری راگرتنەکەی بە تەواوی روون نەکراوەتەوە.