پەرلەمانی سوید متمانەی لە حکومەتەکەی ستیڤان لۆڤین وەرگرتەوە
کوردسات نیوز
بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی سوید متمانەی لە حکومەتەکەی ستیڤان لۆڤین وەرگرتەوە.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی سوید لە کۆی ٣٤٩ ئەندام، ١٨١ پەرلەمانتار دەنگیاندا لە دژی حکومەتەکەی ستیڤان لۆڤین و متمانەیان لێوەرگرتەوە، ١٠٩ پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیاندا.
چەپڕەوەکان و پارێزگاران و مەسیحییە دیموکراتەکان و پارتی دیموکراتی سوید ئەو حزبانە بوون کە دەنگیان لە دژی حکومەتەکەی "لۆڤین"دا، لە بەرامبەردا لیبرالییەکان و پارتی ژینگە و سۆشیالست دیموکراتی پشتیوانییان بۆ دەربڕی، "ستیڤان لۆڤین" دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیران کە لە مێژووی وڵاتەکە کە متمانەی لێبسەندرێتەوە.
|