لە زانکۆی ھەڵەبجە بەشی ناوخۆیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی پاراڵێل دابین دەکرێت

07/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە زانکۆی ھەڵەبجە بەشی ناوخۆیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی پاراڵێل دابیندەکرێت و دوو باڵەخانەی نوێی تایبەت بە بەشی ناوخۆیی کوڕان کرایەوە

"مھاباد کامیل" سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە رایگەیاند، ١٠ ساڵە کار لەو دوو باڵەخانەیە دەکرێت و لە ئێستادا تەواو کراوە و پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە، بەوەش گرفتی بەشەناوخۆیی کوڕان چارەسەربووە.


ھەروەھا سوپاسی "بافڵ جەڵا تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد، کە بە نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆیی کوڕان گەورەترین گرفتی زانکۆکەی چارەسەرکردووە.