زۆرینەی ئەو کەسانەی لە عێراق داواکراون لە تورکیا و ئوردن و ئیماراتن

21/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پۆلیسی ئینتەرپوڵ رایگەیاند، زۆرینەی ئەو کەسانەی لە عێراق داواکراون، لە تورکیا و ئوردن و ئیماراتن .

لیوا سادق فەرەج بەرێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە عێراق رایگەیاندوە، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەدا لە ھەماھەنگی بەردەوامدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر سەرجەم ئەو کەسانەی لە عێراق داواکراون و زۆرینەشیان لە تورکیا و ئیمارات و ئوردنن.


 دوپایشیکردووەتەوە، ھەموو وڵاتان بەرپرسیارن لە رادەستکردنەوەی داواکراوان بە عێراق، لە ئێستاشدا پێشنیاریان کردوە بۆ ئەوەی لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان دادگای عێراقیی و پۆلیسی ئینتەرپوڵ پێکبھێنرێت بۆ رادەستکردنەوەی داواکراوەکان .


بەرێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە عێراق ئاشکراشیکردوە، فنلەندا رادەستکردنەوەی دووان لە تێوەگلاوانی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سەربازگەی سپایکەری بە حکومەتی عێراق رەتکردووەتەوە .