ئۆکراین ھەڕەشەی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە دژی روسیا دەکات

21/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئۆکراین ھەڕەشەی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەکات لە دژی ھەر ھێرشێکی روسیا.

دیمتری کولیبا وەزیری دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاند، لە ئەگەری ھێرشی روسیا و بۆ بەرگری کردن لە خاکەکەیان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بەکاردەھێنن. 


وتیشی، تورکیا نەچووەتە ژێرباری فشارەکانی روسیا و رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەنقەرە سەبارەت بەو فڕۆکانە لە بەرژەوەندی ھەردوولایە. 


وەزیری دەرەوەی ئۆکراین ئەوەشی وت، دەبێت روسیا بەر لە پیلان دانان بۆ ھەر ھێرشێک دووجار بیر بکاتەوە و بوونی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی روسیا. 


سەبارەت بە ئەندامبوونیشیان لە ھاوپەیمانی "ناتۆ" وتی، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار جەختی کردووەتەوە لەوەی ئۆکراین دەبێتە ئەندامی ئەو ھاوپەیمانییە، بەڵام ھێشتا خشتەی زەمنی بۆ ئەو بابەتە دانەنراوە.