بایدن: تویتەر بووەتە مینبەری بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست

05/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بووەتە مینبەرێک بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ و ھەواڵ و زانیاری ناڕاست.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مینبەرێکی کراوە و گونجاو بوو بۆ ھەموو بەکارھێنەرانی و ھەمووان بە ئازادانە بیروڕای خۆیان تێدا بڵاودەکردەوە و بەڕێوەبەرانی تویتەریش رێگەیان نەدەدا بابەتی ناڕاست و نەشیاو و ناوزڕاندن و ناشیرینکردنی ھیچ کەسێک بڵاوبکرێتەوە.

وتیشی، تەنھا ماوەی چەند رۆژێکە ئیلۆن ماسک سەرمایەداری گەورە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەری کڕیوەتەوە و لەئێستاشەوە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بووەتە مینبەرێک بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ و ھەواڵ و زانیاری ناڕاست، ئەوەش بووەتەھۆی ئەوەی تویتەر متمانەی زۆرێک لە بەکارھێنەرانی لەدەستبدات.