گرانی نرخی نەوتی سپی بووە بە ھەڕەشە لەسەر لەناوچوونی دارستانەکانی پێنجوێن

05/11/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن سورن لەسەر رەتکردنەوەی وەرگرتنی نەوتی سپی بە ١٠٣ ھەزار دینار و دەشڵێن، بۆ خۆگەرمکردنەوە لە سەرمای زستان پەنا بۆ دانانی زۆپەی دار و بڕینەوەی دار دەبەن، ھەرچەندە ئەوکارە ئازاریان دەدات، بەڵام ناچارن، قائیمقامی پێنجوێنیش دەڵێت، داواکاری کەمکردنەوەی نرخی نەوتیان گەیاندوەتە حکومەتی ھەرێم، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە و ھەڕەشەی جدی لەسەر لەناوچوونی دارستانەکان ھەیە.