لەبارەی نرخی ئینتەرنێتەوە لە هەرێم رونکردنەوە دەدرێت

21/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لەبارەی وەرگرتنی ٢٠% باجی فرۆشراوەکان ھێڵەکانی ئینتەرنێت ھاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە لە عیراق رونکردنەوە دەدات و دەڵێت، تائێستا ھیچ رێنماییەکی تایبەت بە دیاریکردنی باج لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەرنەچووە

کاروان رەزا بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند،  تاوەکو ئێستا ھیچ رێنماییەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی باج لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەرنەچووەو رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.


سەبارەت بە نرخ و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیش، وتی، "لە ئێستا ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی وڵاتانە لە خزمەتگوزارییەکانی و نرخەکانیش بەراورد بە ھەندێک وڵات کەمترە و بەراورد بە عیراق و چەند وڵاتێکی دیکەش زۆر پێشکەوتوترە". 


لە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی سیستەمی کۆرکردنەوەی باج و یەکێک لە بڕگەکان تایبەت بوو بە ھێڵەکانی ئینتەرنێت و وەرگرتنی ٢٠% باجی فرۆشراوەکان ھاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە لە عیراق کە پابەند کراون