وادەی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

20/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وادەی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا، وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، لە مانگی تەمموزی داھاتوو تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن.

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا وادەی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی خوێندکارانی قۆناغی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ڕاگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمیش خشتەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە، بە پێی خشتەکە ڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی قۆناغی ئامادەیی دەستپێدەکات، ڕۆژی ١٨ی ئاب قۆناغی زانستی و وێژەیی و ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی قۆناغی پیشەیی و ئیسلامی کۆتایی دێت.