لە ٢٠٢٢ وە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت

20/06/2021
ھاوردەکرنی ئۆتۆمبێل
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عێراق ڕێکاری نوێ بۆ ھاوردەکرنی ئۆتۆمبێل دادەنرێت

لەمەودوا ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە پێی تایبەتمەندی عێراقی دەبێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ڕایگەیاند , ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی رابردودا ھاوردەکراون بە پێچەوانەی تایبەتمەندی عێراقی بوون .
سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردە دەکرێن بەپێی تایبەتمەندی عێراق بن بەمەبەستی فەراھەمکردنی رێکارەکانی سەلامەتی و بە جۆرێک بن لەگەڵ سروشت و کەش و ھەوای ولڕتەکەدا بگونجێت و ھانی ھاوردەکرنی ئۆتۆمبێلی کارەبای دەدەن بە ئامانجی گرنگیدان بەپاراستنی ژینگە و فشارەکانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی پلەی گەمی زەوی.
  بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە رێنمایی نوێ بۆ چۆنێتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و تایبەتمەندییەکانی دەرکراوە و بڕیارەکەش کاراکراوە، بەڵام بەھۆی پێدانی دەرفەت بەھاوردەکاران بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانیان، لە رووی یاسایی و داراییەوە بڕیارەکە دواخراوە بۆ سەرەتای ساڵی تازە .