یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لەنێو وەفدە وەرزشیەکانی ئۆڵۆمپیاد تۆمارکرا

20/06/2021
ئۆڵۆمپیاد کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەر لە مانگێک لەدەستپێکردنی ئۆڵۆمپیاد یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە نێو ئەو وەفدە وەرزشیانە تۆمارکرا کە بە مەبەستی ئامادەکاری و بەشداری کردن لە ئۆڵۆمپیاد رووی لە شاری تۆکیۆ دەکەن.

ئەندامێکی وەفدی ئۆگەندا کە مەبەستی بەشداری کردن لە ئۆڵۆمپیاد رویان لە ژاپۆن کردوە پشکنینی پێش  رۆیشتنە ناو خاکی ژاپۆن بۆ کراوە و پشکنینەکەشی پۆزەتیڤ بووە بۆیە رێگەی پێنەدرا بچێتە خاکی ژاپۆن.


٨ ئەندامی تری ھەڵبژاردەکە کە پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بوو بە پاسی تایبەت گواسترانەوە بۆ شاری ئۆساکای ناوەڕاستی ژاپۆن کە لەوێوە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆڵۆمپیاد.


بەرپرسی لیژنەی رێکخەری ئۆڵۆمپیادی رایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەکاری باشی کردوە بۆ ئەوەی بەباشی لەگەڵ دۆخی لەو شێوەیە مامەڵە بکات.


ئەوەی جێگەی سەرنجیشە سەرجەم ئەو وەرزشکارانەی ئۆگەندا ڤاکسینان بەکارھێناوەو پێش ئەوەی گەشتیش بکەن بۆ ژاپۆن پکشنینیان بۆ کراوەو ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە.