لیژنەی ئاسایش و بەرگری راپۆرتێک سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا دەداتە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەفتەی داھاتوو راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە ھێرشەکانی تورکیا دەداتە سەرۆکایەتی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران .
"گاتع روکابی" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاندوە ، ھەفتەی رابردوو بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە ھێرشەکانی تورکیا و سوتاندنی دارستانەکان ، سەردانی ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردوە و راپۆرتی کۆتاییان سەبارەت بە پێشێلکاریی و لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق ئامادە کردوە ، ھەفتەی داھاتووش راپۆرتەکە دەدەنە سەرۆکایەتی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران ، ھەروەھا ئاشکرایکردوە ، لە راپۆرتەکەدا بە وردی باس لە لەشکرکێشی تورکیا و سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی غازی عەنتابی تورکیا کراوە .
|