لە رووی ھاوردەکردنی چەکەوە عێراق لە پلەی ١١ ی وڵاتانی جیھاندایە

20/06/2021
ھاوردەکردنی چەک ، عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە رووی ھاوردەکردنی چەکەوە ، عێراق لە پلەی ١١ ی وڵاتانی جیھاندایە .

گۆڤاری سیۆ ۆردی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە ، لەماوەی ٥ ساڵی رابردوودا لە کۆی ٤٠ دەوڵەت کە زۆرترین چەکیان ھاوردە کردوە ، سعودیە لە پلەی یەکەمدا بوە و رێژەی لە سەدا ١١ ی چەکی لە بازاری جیھانییەوە ھاوردە کردوە ، ھندستانیش بە ھاوردەکردنی رێژەی لە سەدا ٩ پۆینت ٥ ی چەکی جیھان ، لە پلەی دوەمدایە و میسریش لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین چەکی ھاوردە کردوە
ھەر بەپێی راپۆرتەکەی گۆڤاری "سیۆ ۆردی ئەمریکی" ، عێراقیش لە پلەی ١١ ھەمینی ئەو وڵاتانەدایە کە لە ٥ ساڵی رابردوودا زۆرترین چەکی ھاوردە کردوە و رێژەی لە سەدا ٢ پۆینت ٥ ی چەکی جیھانیی کڕیوە  ، رێژەی لە سەدا ٤١ ی ئەو چەکانەش کە عێراق ھاوردەی کردوە لە ئەمریکاوە بووە  .