ئۆکراین بە دەست نەبوونی کارەبا و ئاوەوە دەناڵێنێت

21/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زۆربەی شارەکانی ئۆکراین بە دەست نەبوونی کارەبا و ئاو و سەرچاوەکانی فێنککەرەوە و گەرمکەرەوە دەناڵێنن.

ئەلێکسی ئەریستۆفیچ راوێژکاری ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی بۆردوومان و ھێرشەکانی ڕوسیا بەتایبەتی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، زۆربەی سەرچاوەکانی تایبەت بە کەرتی وزە و سوتەمەنی بە تەواوی وێرانبوون و توانای دابینکردنی ھیچ جۆرە سوتەمەنی و وزەیەکیان نەماوە.

وتیشی، چەند مانگێکە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی ئۆکراین روبەڕووی ڕەوشێکی سەخت بوونەتەوە و بەدەست نەبوونی کارەبا و ئاو و سەرچاوەکانی فێنککەرەوە و گەرمکەرەوە دەناڵێنن کە ئەو ڕەوشەش بەھۆی بۆردوومانەکانی ڕوسیاوە سەریھەڵداوە.