کۆمسیۆن: پێدەچێت لەم ھەفتەیەدا ناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردن پەسەند بکرێت

20/06/2021
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند پێدەچێت لەم ھەفتەیەدا ناوی کاندیدەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بکرێت .

"حەسەن سەلمان" بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندوە ، ھۆکاری دوا کەوتنی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان تا ئێستا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەپێی یاسای ھەڵبژاردن دەبێت ناوی کاندیدەکان بنێردرێت بۆ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بۆ پەسەندکردنیان ، بەڵام ژمارەیەک لەو لایەنانە دوا کەوتون لە پەسەندکردنی ناوەکاندا ، لە پێش ھەموشیانەوە دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری .
لێپرسراوەکەی کۆمسیۆن پێشبینیشی کردوە ئەم ھەفتەیە کۆمسیۆن ناوەکان یەکلا بکاتەوە و کاندیدەکان پەسەند بکات .