لە تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر برادۆست ژنێک بە سەختی بریندار بوو
کوردسات نیوز
لە تۆپبارانی تورکیا بۆسەر ناوچەی برادۆست لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ تورکیا چەند جارێک سنوری برادۆستی تۆپباران کردووە و لە بەردەوامی تۆپبارنەکە ژنێک بە ناوی (شەرمین ئەسعەد) بە سەختی بریندار بووە. وتیشی، بە مەبەستی چارەسەر، بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراوە.
|