لە عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش پێک دەھێنرێت
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش پێکدەھێنێت.
"فەلاح حەسەن" لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان لیژنە و تیمی پزیشکی پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش، وتیشی ئەگەرچی چەند حاڵەتێکی توشبوون ھەبووە بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی ببێتە پەتا و بڵاوبوونەوەی مەترسی دروسا بکات.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ھەر کاتێک نیشانەکانی توشبوونیان بە نەخۆشییەکە ھەبوو، خێرا سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەت و شەکرەیان و کەمی بەرگرییان ھەیە و زیاتر مەترسی توشبوونیان لەسەرە.
|