لە جیھاندا ٧٣ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمارکراوە

15/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، تا ئێستا ٧٣ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە جیھاندا تۆمارکراوە و ٢٨ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ئەمریکا تۆمارکراوە کە ٢٦٨٣٤ حاڵەتە، پاشان بەرازیل بە ٨٥٢١ حاڵەت و ئیسپانیا ٧٢٣٩ حاڵەت و فەرەنسا ٤٠٦٤ حاڵەت.

رونیشیکردەوە، لەکۆی حاڵەتەکانی توشبوون ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

پێشتریش سەرۆکی ئاژانسی فیدڕاڵی پزیشکی و بایۆلۆژی، ئاشکرایکردبوو، پسپۆڕانی تایبەتمەند لە توێژینەوەکانیاندا گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە دروستکردنی ڤاکسین بۆ ئاوڵەی مەیمون و پێدەچێت لە داھاتوویەکی نزیکدا بەردەست بێت.