سعودیە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەک ھاوکاری مرۆیی پێشکەشی ئۆکراین دەکات
کوردسات نیوز
حکومەتی سعودیە بەبڕیاری جێنشینی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار وەک ھاوکاری مرۆیی پێشکەشی ئۆکراین دەکات.
ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیووە بۆ ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی مرۆیی بەتایبەتی بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی ئۆکراین کە زیانی زۆریان بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی سعودیە بڕیاریداوە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی وڵاتەکەی وەک ھاوکاری مرۆیی پێشکەشی ئۆکراین بکات و ئامادەییشی پیشانداوە نێوەندگیری بکات لەپێناو کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان.
|