کێڵگە پەلەوەریەکان لە ھەرێم دووچاری نەخۆشی بوونەتەوە

19/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نەخۆشیەک بە رێژەی ٧٥٪ جووجەڵە و مریشکی ھەرێمی کوردستانی لەناوبرد.

بەپێی ئامارێکی گێڵگە پەلەوەرییەکانی ھەرێم لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەک لەناو کەرتی پەلەوەری ھەرێم، بەرێژەی٧٥٪ ی جوچک و مریشکی کێڵگەکانی لە ھەرێمی کوردستان بەرز کردووەتەوە، ئەوەش زیانێکی زۆری بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان و ئابووری کوردستان دروستکردووە. 


دکتۆر ئاری سەلاحەدین بەرێوەبەری ڤێتێنەری سلێمانی رایگەیاند، ئەم نەخۆشیە ھۆکاری زۆربوونی مردنی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی   ئای بیو، نیوکاسڵ، گەمبۆرۆ، کە ھەمان نەخۆشییەکانی ساڵی رابردووە، بەڵام ئەمساڵ زۆر خێراتر بڵاوبووەتەوە. 


خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانیش داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ھاوکاریان بکەن، چونکە نەخۆشییەکەی ئەمساڵ زۆر تووندو تیژترە و ئەم کێشەیە چارەسەر نەکەن سامانی پەلەوەری لە ھەرێم روو لەناوچون دەکات.