نەتەوە یەکگرتووەکان: ٢٧٠ ملیۆن کەس ئاسایشی خۆراکیان لە مەترسیدایە

19/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی خۆراکی جیھانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی زیادبوونی برسیەتییەوە ھۆشداری دەدات و دەڵێت، زیاتر لە ٢٧٠ ملیۆن کەس لە جیھاندا کە زۆربەیان لە ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستن، ئاسایشی خۆراکیان لە بەردەم مەترسیدایە.

"تۆمسۆن فێری" وتەبێژی پڕۆگرامی خۆراکی جیھانیش دەڵێت، ئەو کەسانەی بەدەست برسیەتییەوە دەناڵێنن ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەگەر بە خێرایی ھاوکاری و خۆراکی بە پەلەیان پێنەگەیەنرێت، ئاستی مەترسییەکە زیاتر دەبێت و لە ئێستاشدا زیاتر لە نیو ملیۆن مرۆڤ لە جیھاندا بە دەست برسیەتی قورسەوە دەناڵێنن.


لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ھاتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەردەم مەترسی برسیەتی قورسدان بۆ ٤١ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ئەم ژمارەیە ٣٤ ملیۆن کەس بووە.