دادگایەکی ئەمریکا ئێران پابەند دەکات بە قەرەبووکردنەوەی خێزانی سیامەک پورزاد

01/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگایەکی ئەمریکا، ئێران پابەند دەکات بە بڕی ٣٤ ملیۆن و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار قەرەبووی خێزانی سیامەک پورزاد رۆژنامەنوس و رەخنەگر بکاتەوە، کە دەوترێت ساڵی ٢٠١١ لەکاتی مانەوەی زۆرەملێدا لە تاران خۆی کوشتوە.

جۆن بیتس دادوەری دادگای تاوانەکان لە شاری کۆلۆمبیای ئەمریکا فەرمانیکرد ئێران ١٧ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلار وەک قەرەبوو بدات و ھەمان بڕە پارەش وەک  قەرەبووی زیانەکانی سزادان بداتە ھاوسەر و منداڵەکانی سیامەک پورزاد رۆژنامەنوس و رەخنەگر، کە دوای ١١ ساڵ مانەوەی لە زیندان گیانی لەدەستدا.

سیامەک پورزاد ساڵی ٢٠٠٢  لەلایەن دادگای تارانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی و ھاندان بۆ کاری گەندەڵی، سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە ساڵی ٢٠١١ ھەواڵی خۆکوشتنی راگەیەنرا، بەڵام خێزانەکەی  رەتیانکردەوە خۆی کوشتبێت.