ئەمریکا و ئەوروپا: بۆردوومانەکانی ئێران پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ھەرێمە

01/10/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەڵێن بۆردوومانەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ھەرێمە.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان زۆر بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری رەوشی عێراق و بۆردومانەکانی ئێران دەکەن بەتایبەتی بۆردومانەکەی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە، وتیشی، ئەوەی ئێران دەیکات بە دڵنیاییەوە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانە و رێزنەگرتنە لە بنەماکانی دراوسێیەتی و بەھەموو شێوەیەکیش ئامادەن ھاوکاری عێراق و ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو بۆردومان و ھێرشانەی ئێران.

یەکێتی ئەوروپاش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەندین جارە ئێران سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان پێشێل دەکات و لە بۆردومانەکانیشیدا ھاوڵاتی مەدەنی دەکاتە ئامانج، ئەوەش پێشێلکردنی پەیاماننامە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤە.