منداڵێکی ساوا لە کەرکوک بە فڕێدراوی دۆزرایەوە

28/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

منداڵێکی تەمەن یەک مانگ لە گەڕەکی شۆڕاوی کەرکوک بە فڕێدراوی دۆزرایەوە و بۆ دڵنیابوونەوە لە رەوشی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا، ھەر لە نەخۆشخانەکە چەند خێزانێک ئامادەییان دەربڕی کە بەخێوکردنی منداڵەکە لەئەستۆبگرن.