لە بەریتانیا دەست بە بەکارھێنانی دراو و مۆری نوێ دەکرێت کە وێنەی شا چارلزی سێیەمیان لەسەرە

27/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە بەریتانیا دەست بە بەکارھێنانی دراو و مۆری نوێ دەکرێت کە وێنەی شا چارلزی سێیەمی پادشای بەریتانیایان لەسەرە و بە تێپەڕبوونی کات ئەو دراوانە لە بازاڕەکاندا کۆدەکرێنەوە کە وێنەی شاژن ئەلیزابێسی دووەمیان لەسەرە.

کۆشکی بەکینگھام ئاشکرایکردووە، دراوە نوێیەکان دراوی کانزایی و کاغەزن و وێنەی شا چارلزی سێیەمیان لەسەرە، ھەروەھا وێنەی شای نوێ لەسەر بینا حکومییەکان و سندوقە ئەلکترۆنییە سورەکانیش دادەنرێن.

بە وتەی لێپرسراوانی بەریتانیا، دراوە کانزا نوێیەکان کە وێنەی شا چارلزی سێھەمیان لەسەرە، لەگەڵ داوای بانکەکان دەست بە بەکارھێنانیان دەکرێت، باس لەوەشکراوە، کە بۆ چەند ساڵێک لە ھەمان کاتدا ئەو دراوانەی وێنەی شا چارلز و شاژن ئیلیزابێسیشیان لەسەرە بەکاردەھێنرێن، چونکە ئاڵوگۆڕی ئەو دراوانە کاتی پێویستە و تا کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوەتی دراوە نوێیەکان ئاشکرادەکرێن.