ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پڕۆژە یاسای پەروەردە دەکات
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری دەکات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، بەردەوامی دەدرێت بە خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە ھەرێم.
رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ ناونیشان و ماددەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری کرد کە لە (١٨١) ماددە و ھۆکارەکانی دەرچواندنی پێکھاتووە و مەبەست لە دەرچواندنیشی بۆ ڕێکخستنی بوارە جیاوازەکانی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە لەسەر کۆمەڵێک بەھای سەردەمیانە و بۆ بنیادی تاکێکی خوێندەوار لە ھەرێمی کوردستان.
|