ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەھێنێت

26/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاسایشی سلێمانی شکست بە پیلانێکی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەھێنێت و دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەری دەستگیر کرد، کە بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە ماددەی ھۆشبەرەکان بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لە راگەیەندوێکیشدا وردەکاری دەستگیرکردنی دوو بازرگانەکە و دەستبەسەرداگرتنی ماددەی ھۆشبەرەکان ئاشکرا دەکات.

دەقی راگەیەندراوەکە...

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە، لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی (١٣٩) کگم ماددەی ھۆشبەری جۆری {کریستاڵ}دا گیرا.

بەسەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ھەر جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر کە زیان بە ئابوری ھەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەردا گرت . 

لە چالاکی یەکەمدا: دوای لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوون و چاودێری کردن ھێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی (٢٠٢٢/٩/٩) دەست بەسەر بڕی دوو کگم ماددەی (کریستاڵ)دا گیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی ( ک ک ر ) دەستگیرکرا ، تۆمەتبار لە دایکبوی ١٩٧٦ ی شاری کەرکوک ، ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری ( لکزس ) یلاندگرۆزی پێبووە،لەسەر ڕێگای ( سلێمانی-کەرکوک ) دەستگیرکراوە و بەپێی زانیارییەکان ئەو ماددانە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان ھێنرابوون . 

لە چالاکی دووەمدا : ھێزەکانی ئاسایش پاش لێکۆڵینەوە وکۆکردنەوەی زانیاری ورد ، لە ھەمان ڕۆژدا لەناو شاری سلێمانی لە ماڵێکدا دەستگیرا بەسەر بڕقی (١٣٧) کگم ماددەی (کریستاڵ لە جۆری شل) کە لەناو دەبە شاردرابۆوە، تۆمەتباریکیش دەستگی کرا بەڕەگەز کوردە و لەدایکبوی ١٩٩٤ی کەرکوک بە ناوی ( ع د ع )، تۆمەتبارەکان بەنیازبوون لەشاری سلێمانیەوە کریستاڵەکە  بگوازنەوە بۆ دەرەوەی ھەرێمی کوردستان .

بە فەرمانی دادوەر بەپێ ی ماددەی ٢٥ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و دەستبەسەر ( کریستاڵ )ەکەدا گیراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی