فرۆکە جەنگییەکان چەند ناوچەیەکی سنوری قەزای ماوەتیان بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی نزیک لە ھەردوو گوندی گەڵاڵە و سەفرەی سەر بە قەزای ماوەت بە چڕی بۆردومانی دەکەن و ترس و دڵەراوکێ لە نێو دانیشتوانی سنورەکە دروست دەکەن.
کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەعات ٣:١٥ خولەکی دوانیوەرۆی ئەمرۆ فڕۆکە جەنگییەکان بە چڕی شوێنی ترشەکە، دۆڵی کڵاوە و کوێرەکانی و باسکی قەلێیان لە نێوان ھەردوو گوندی گەڵاڵە و سەفرە و شاخی ئاسۆسیان بۆردومانکردووەو تا ئێستا ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
وتیشی، بۆردمانەکە ترس و دڵە راوکێی لەلای دانیشتوانی گوندەکان دروستکردووەو بۆردومانی ئەمجارە بەراورد بە بۆردومانەکانی رابردوو زۆر چڕ بووە.
|